!بەرەو دەستپێکردنی خوێندن لە پاییزی داهاتوودا
زانیاری بۆ هەموو دایک و باوکە ئارەزوومەندەکان (زۆربەیان پێشتر لەڕێی پۆستی ئەلەکترۆنییەوە ئەم زانیارییانەیان پێ گەیشتووە)
.وەزارەتی پەروردەی هەرێمی کوردستان بڕێک ڕێنمایی نوێی دەردکردووە بۆ هەموو ئەو ڕێکخرا و کۆمپانیانەی دەیانەوێت لە کوردستاندا قوتابخانە بکەنەوە
.لەوانە دەبێت داخوازییەکی بەرفراوان پێشکەش بکرێت بەر لە وەرگرتنی ڕەزامەندیی کردنەوەی قوتابخانە
.کاتێک بڕیارە نوێیەکان بڵاو کرانەوە، ئیدی کاتی داوای کردنەوەی قوتابخانەیەکی سوێدی لە هەولێر بۆ پاییزی ساڵی ٢٠٢١ بەسەر چووبوو
.ئێستا کار دەکەین بۆ ئەوەی لە پاییزی ساڵی ٢٠٢٢ قوتابخانەکە بکەینەوە
.ئێمە ئێستاکە خەریکی ئەوەین داخوازیی کردنەوەی قوتابخانە پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە بکەین و ناوبەناو لە پێشڤەچونی کارەکەمان ئاگادارتان دەکەینەوە
لەم مانگەدا داوایەکی نوێ پێشکەشی دامی خوێندنگای سوێدیش دەکەین بە مەبەستی ناساندنی قوتابخانەکەمان وەک قوتابخانەیەکی سوێدی لە دەرەوەی وڵات. بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەکانی سوێد لە سەرەتای بەهاری ساڵی ٢٠٢٢ وەڵاممان دەداتەوە
هەر پرسیارێکتان هەبێت تکایە پەیوەندی بکەن بە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێری قوتابخانە سوێدی لە هەولێر لە ڕێی بەریدی ئەلکترۆنییەوە info@svenskaskolankurdistan.se
:یان لە ڕێی تەلەفۆنەوە، دەکرێت لە ڕێی (واتساپ)یشەوە پەیوەندی بکەن
جەبار ساڵح، تەلەفۆن 0046700713989
دياكۆ شێخ، تەلەفۆن 0046707199291
عەلاء حوسێن، تەلەفۆن 0046736940347
فەهمی کاکەیی، تەلەفۆن 0046707796923
توماس ماگنوسسۆن، تەلەفۆن 0046708293197
دەمانەوێت پەیوەندیمان بە دایک و باوکانی ئارەزوومەندەوە هەبێت
ئەگەر تۆ هاووڵاتییەکی سوێدیت و منداڵت هەیە کە لە تەمەنی قوتابخانە بن، ئەو کاتە قوتابخانەی سوێدی باشترین بژاردەیە بۆ خۆت و منداڵانت
کۆمەڵەی "پاک" خاوەن و دەستپێشخەری قوتابخانەی سوێدییەکەی هەولێرە
دەکرێت فۆرمی تۆمارکردن لە ڕێی ئەم پۆستە ئەلکترۆنییەوە بنێردرێت
info@svenskaskolankurdistan.se
دەتوانن پرسیارەکانتان لە ڕێی هەمان ئێ مایلەوە بینێرن، یان پەیوەندی بە یەکێک لەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن
پەتای کۆرۆنا کارەکانی ئێمەی دوا خست، بەڵام بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن بە دەست دەهێنین
بۆچی قوتابخانەیەکی سوێدی لە هەولێر دەکەینەوە؟
ئامانج لە کردنەوەی قوتابخانەیەکی سوێدی لە دەرەوەی وڵات ئەوەیە کە ئەو منداڵانەی بە زمانی سوێدی قسە دەکەن و ڕەنگە بڕێکیان هەر لە سوێد دەستی بە خوێندن کردبێت، بتوانن بەردەوامی بەو خوێندنە بدەن لە قوتابخانەی سوێدی لە هەولێر بە پێێ هەمان پلانی قوتابخانەکانی سوێد. دامی خوێندنگای سوێد ئاگادار دەبێت لەوەی مامۆستاکان ناسنامەی مامۆستایەتییان هەیە، هەروەها لە ئاستی خوێندنیش دڵنیا دەبێتەوە، بێگومان مەنهەجی سوێدی لەم قوتابخانەیەدا دەخوێنرێت. بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەکانی سوێد بەمەبەستی چاودێریکردنی خوێندن بەشێوەیەکی ڕاست و دروست نوێنەری خۆی دەبێت لە دەستی کارگێڕی قوتابخانەکەدا
بۆ کردنەوەی قوتابخانەکە پێویست بە ڕەزامەندیی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش دەکات. وەرگرتنی ڕەزامەندی چەندین ڕێوشوێنی خۆی هەیە و دەبێت ڕەزامەندیی چەند بەڕێوەبەرایەتییەک وەربگیرێت. ئێمە داواکاریی خۆمان لەم مانگەدا، مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ پێشکەش دەکەین
هەموو قوتابییان بەیەکسانی وەردەگیرێن
ئێستا پێویستمان بەوە هەیە دایک و باوکانی ئەو قوتابیانەی پەیوەندییان بە سوێدەوە هەیە و لە هەولێر دەژین یان پلانی گەڕانەوەیان بۆ هەولێر هەیە، داوای ناونووسکردن بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن، پێشکەش بکەن
داواکارییەکان لەڕێی ئەم پۆستە ئەلکترۆنییەوە پێشکەش دەکر ێن info@svenskaskolankurdistan.se – پێویستمان بە ناوی قوتابی و ساڵی لەدایکبوونی هەیە، هەروەها بەلای کەمەوە ناوی یەکێک لە دایک یان باوک. ئێمە ئێستاکە پێویستمان بە داواکارییەکان هەیە بۆ ئەوەی هاوپێچی بکەین لەگەڵ داخوازیی کردنەوەی قوتابخانەکە. دەشکرێت لەڕێی تەلەفۆنەوە قوتابیان ناونووس بکرێن. ژمارەی تەلەفۆنەکان لەسەرەوەن
ئەو دایک و باوکانەی دەگونجێن لەگەڵ یەکێک لەو کاتەگۆرییانەی بەناوی "شایستەیە لەلایەن دامی خوێندنگای سوێدەوە" کە لە خوارەوە دەیبین، با بە زووترین کات پەیوەندیمان پێوە بکەن، تاکوو بتوانین داوای ڕەزامەندیوەرگتن بۆ دامی خوێندنگای سوێد بنێرین. ئێستا پێویستمان بەوەیە پەیوەندی گرێ بدەن لەگەڵ ئەو دایک و باوکانەدا کە لە کۆمپانیا، ڕێکخراوی سوێدی یان ڕێکخراوی نێودەوڵەتی یان هەر چالاکییەکی دیکە " کە بۆ کۆمەڵگەی سوێدی گرنگە" کار دەکەن. لەژێ ناونیشانی "شایستەیە لەلایەن دامی خوێندنگای سوێدەوە" لە خوارەوە، زیاتر بخوێنەوە
بێگومان هەموو قوتابییان بەبێ جیاوازی بۆیان هەیە لەم قوتابخانەیە بخوێنن و بەشێوەیەکی یەکسان هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکرێت، بەچاوپۆشین لەوەی کە ناویان لە تۆمارە تایبەتەکانی پەیوەست بە ڕەزامەنیوەرگرتن و ناولێنانی قوتابخانەکە وەک قوتابخانەی سوێدی لە دەرەوەی وەڵاتدا، هەبێت یان نا
بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی دامی خوێندنگای سوێد وەربگرین، پێویستمان بە بیست قوتابی دەبێت لەوانەی دایک یان باوکیان لە یەکێک لەو چالاکییانەدا کە بۆ سوێد گرنگە کار دەکەن، بۆیە گرنگە پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ هەموو ئەو دایک و باوکانەدا کە خۆیان لە چوارچێوەی ئەو کاتەگۆرییانەدا دەبیننەوە کە دامی خوێندنگای سوێد بۆ سوێد بە گرنگی دەزانێت
لەلایەن دامی خوێندنگای سوێدەوە پەسەندکراوە
ئێستا ١٥ قوتابخانەی سوێدی لە دەرەوەی وەڵاتدا هەیە کە لەلایەن دامی خوێندنگای سوێدەوە پەسەند کراوە. دوو دانەیان لە ئەفریقیا، یاکێکیان لە تەنەریففا، یەکێکی تر لە
و یەکێکی تر لە گران کانارییا و یانزە ددانەکەی تر لە ئەوروپان
بێگومان تۆ دەتەوێت قوتابخانەیەکی سوێدی لە کوردستاندا هەبێت
بۆ ئەوەی وەک قوتابخانەیەکی سوێد لە دەرەوەی وڵات پەسەند بکرێت، پێویستە بەلای کەمەوە، کە یەکێک لە دایک یان باوکیان لە دەرەوەی وەڵات بن، بەم هۆکارانە
١.لە بەڕێوەبەرایەتی یان ڕێکخراوێکی سوێدی کار بکات. بۆ نموونە: سویدۆ، قەندیلی پێشوو
( UNHCR) ٢.لە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کار بکات، بۆ نموونە
٣.لە کۆمپانیایەک کار بکات کە
٤.کۆمپانیانی خزمەتگوزایی سوێدی
٥.کۆمپانیایەکی یاسایی بێگانە کە کەسێکی یاسایی سوێدی دەسەڵاتی بەسەردا هەبێت
٦.کاری کاتی لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ کەسێکی یاسایی بێگانە کە لە سوێد کاروباری بازرگانی دەکات، یان
٧.کاری ماوە بۆ دیاریکراو لەگەڵ کەسێکی یاسایی بێگانە
٨.خوێندن یان لێکۆڵینەوە کە لە ڕێی یارمەتی یان دەستگیرۆیی مالی یان مووچەوە بەڕێوە دەچێت
٩.کاری فەرهەنگی کە بە بژێوی ژیانی کەسەکەی پەیوەندارە
١٠.چالاکی لە دەرەوەی وڵات کە بەگشتی گرنگە بۆ کۆمەڵگەی سوێدی
دامی خوێندنگا ئەگەر هۆکاری کۆمەڵایەتی هەبێت دەتوانێت قوتابیانی دیکەیش بخاتە نێو ئەو چوارچێوەیەوە کە لە خاڵی یەکەمدا باس نەکراون
(ئەو نووسینەی بە پیتی خوار نووسراوە لە پێگەی دامی خوێندنگای سوێدەوە وەرگیراوە)
ئەگەر دەتەوێت زانیاریی زیاترت دەست بکەوێت، دەتوانیت سەردانی پێگەی خوێندنگای سوێد بکەێت
www.skolverket.se
دەشتوانیت پرسیارەکانت ڕەوانە بکەیت بۆ info@svenskaskolankurdistan.se
داوا لە هەموو ئەو دایک و باوکانە دەکەین کە خۆیان لە چوارچێوەی ئەو کاتاگۆرییانەی سەرەوە دەبینن بە زووترین کات بە هۆی ئێ مایلەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن
پێشکەشکردنی داوا - ناونووسکردن
بۆ ناونووسکردنی قوتابی بەر لە سێبتێمبەری ٢٠٢٢، داواکارییەکی سادە بە هۆی پۆستی ئەلکترۆنییەوە بۆمان بنێرن، بۆ
info@svenskaskolankurdistan.se
ناوی قوتابی و ساڵ و ڕۆژی لەدایکبوونی بنووسن، ئێ مایل و ژمارەی تەلەفۆنی دایک یان باوک بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندیتان پێوە بکەین
نرخی خوێندن
نرخی خوێندن پەیوەندیی بە ژمارەی ئەو قوتابییانەوە هەیە کە لە سەرەتای دەستپێکی خوێندن دەمانبێت. ئێستا ناتوانین نرخێکی دروست دەستنیشان بکەین، بەڵام پاشتر ئاگادارتان دەکەینەوە
هەر بۆیە لە ئێستاوە ناونووسکردن وەردەگرین. هەر کە بڕیاری کۆتاییمان دا سەبارەت بە نرخی خوێندن ئەو کات پێشوازی لە کۆتانانووسکردن دەکەین. هەموو ئەوانەی داوایان پێشکەش کردووە لە قوتابخانەکەدا جێیان دەکرێتەوە
پێشخوێندنگە، قوتابخانەی بنەڕەتی، قوتابخانەی ئامادەیی
ئامانج و ئارەزوومان ئەوەیە پۆلی پێشخوێندنگە و قوتابخانەی بنەڕيتی بکەینەوە، واتە پۆلی ١ تا ٩ لە هەمان کاتدا سێبتەمبەری ٢٠٢٢. بەو مانایەی مناڵانی لەدایکبووی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٦
ڕەنگە باخچەی ساوایانی سوێدییش (پێشخوێندنگە) بۆ منداڵانی بچووک بکەینەوە، لە بەهاری ٢٠٢٢
پاشتریش بەڵکوو کردنەوەی قوتابخانەی دواناوەندییش لەتەک قوتابخانە بنەڕەتییەکە گونجاو بێت
هەموو ئەم شتانە پەیوەندییان بە ژمارەی ناونووسکراوانەوە هەیە
بەبەردەوامی لە پێشڤەچوونی کارەکان لە پێگەکەماندا ئاگادارتان دەکەینەوە